عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراقی رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم، جه‌ختی له‌گرنگی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان كردووه‌ته‌وه.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: دوێنێ شاندی باڵای ریفراندۆم له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم كۆبوونه‌وه، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆم له‌گه‌ڵیاندا.
عه‌ممار حه‌كیم له‌هه‌ژماری خۆی له‌فه‌یسبوك رایگه‌یاند كه له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌و شانده‌ی هه‌رێم، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موان له‌وه‌دایه كه پارێزگاری له‌عێراقێكی یه‌كگرتوو بكه‌ن.
حه‌كیم هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌به‌رده‌وامی گفتوگۆ كردووه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان به‌پێی ده‌ستور.
شاندی ریفراندۆم رۆژی دوشه‌ممه گه‌یشته به‌غداو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی و لایه‌ن و كونسوڵگه‌ری وڵاتان كۆبووه‌ته‌وه.
ئه‌ندامانی شانده‌كه جهختدهكهنهوه تا پێویست بكات له‌به‌غدا ده‌مێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كۆبنه‌وه.